لە حەوتەمین ساڵ مەرگی ئالان کوردی، پێویستە ئەم دونیا لینگەوقوچە لەسەر پێی خۆی دابنرێتەوە!

ئەمڕۆ ڕیکەوتی ٢ ی سێپتەمبەر ٢٠٢٢ حەوت ساڵ بەسە ژیان لەدەستدانی ئالان تێدەپەڕێ، هێشتا برینی ئالان لەناخی ئێمە و مرۆڤدۆستان و ئازادیخوازن سارێژ نەبووە وتەواوی بۆرجوازی جیهانی دەرگیری میلیتاریزەکردن وجەنگ و داگیرکارین و کۆمەڵگەی بەشەریان ڕاکێشاوەتە نێو دەورەیەکی نوێ لە نائەمنی و تراژیدیای ئینسانیەوە.
ئالان کوردی قوربانی هەموو ئەو کوێرەوەریانەن کە بەرۆکی ئینسانەکانی ئەم سەردەمەی گرتووە لە هەژاری و نەداری وجیاکاری و سەرکوت وجەنگ ونائەمنی وئاوەری ، کەمەترسی گەورەن بۆ مرۆڤایەتی وئایندەیەکی پڕ مەترسیە بۆ خوڵقاندنی تراژیدیای ئالانەکان.
حەوت ساڵ بەسەر مەرگی ئالان کوردیدا تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا بەهەزاران پەنابەر لە ژن و منداڵ وپیروپەکەوتە بۆ گەیشتن بە کەنارێکی ئارام لەناو دەریاکان ڕووبەڕووی شەپۆلی دەریا دەبن و وبێسەروشوێن دەبن، زیاتر لەمانەش بەکردەوەی نامرۆڤانەی دوور لەیاسا و بنەماکانی مافی مرۆڤ و مافی پەنابەرێتی ڕووبەڕووی مەرگ دەکرێنەوە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەم یادە پڕ لەئازار و ناخهەژێنەدا، داوادەکات چیتر پەنابەر ڕێگای سەخت وپڕ لەمەترسی هەڵنەبژێرن و ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان نەسپێرن بە باندە ویژدان سڕەکان و پێویستە بەرەی ئازادیخوازی ومرۆڤدۆستی هەنگاوی بەکردەوە هەڵبگرێت لە پێناو بەرگرتن بەمەرگی نێو دەریاکان وتراژیدیای هاوشێوەی ئالانەکان، هەروەها پێویستە کۆتایی بەژیانی نێو سستەمی کەمپسازی بهێنرێت وپەنابەران رزگاریان بێت لە هێشتنەوەیان لە نێو ئوردوگاو کەمپی پەنابەری.پەنابەران لە بنچینەدا کە قوربانی سیاسەتی جەنگ و سیاسەتی سەرکوت و نا عەدالەتی و بەرژەوەندخوازی ووڵاتانی سەرمایەداری ڕۆژئاوا و حکومەتە سەرکوتگەرەکانی ناوچەکەن، هەربۆیە پێویستە دەستبەجێ لەمافی پەنابەری بەهرەمەندبن و نەخرێنە نێو مامەڵەی سیاسییە و نەکرێنە قوربانی سیاسەتی ڕاسیسزم و ڕەگەزپەرستی.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٢|٩|٢٠٢٢

پۆستی پەیوەندیدار

نا بۆ دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنان و کچانی منداڵ!

admin

تورکیا ئاماری دەستگیرکردنی سەدان هەزار پەنابەر ئاشکرا دەکات

admin

ئاماری دیپۆتی پەنابەران

Federation Canada

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە