فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی ، لە كۆنفرانسی رێكخراوەی کەنەدی راوێژ كاری بۆ پەنابەران لە شاری ئۆتاوا بەشداری دەکات

راپۆرتی بەشداری كردنی فدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی کەنەدا لە كۆنفرانسی رێكخراوەكانی پەنابەران لە پایتەختی ووڵاتی كەنەدا لە شاری ئۆتاوا کە لە رۆژەکانی 26-11-2024، 27-11-2024، 28-11-2024 بەسترا.

رێكخراوەی کەنەدی راوێژ كاری بۆ پەنابەران CCR رێكخراوێکە وەكوو چەترێك بۆ کۆ کردنەوەی هەموو ئەو رێكخراوانەی دیفاع لە مافی مرۆڤ و کۆچبەران و پەنابەران دەكەن وە یارمەتی پەنابەران دەدەن بۆ ئیش و كارەكانیان.
فدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە کەنەدا لە ساڵی ٢٠٠٤ وەك ئەندامی ئەم ڕێكخراوە بەشداری كۆنفرانسە كانی دەكات كە ساڵانە CCR دوو كۆنفراس دەبەستێت كە زیاتر لە ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ كەس لە لایەن رێکخراوەکانیانەوە بەشدار دەبن و بە بانگهێشت كردنی کەسانی سەر بە دەولەت و پەیوەندیدار بە مەسەلەی پەنابەرانوە، لە سەروی هەموویانەوە وەزیری كۆچ و كۆچبەران.
‎لەو كۆنفرانسەدا زیاتر لە ٣٥ سیمنار و كۆبوونەوەی گشتی و وۆەركشۆپی تێدا رێكخرابوو لە ژێر ناوی ( دووبارە داوای جووڵانەوەیەکی بەهێز لە رای گشتی کەنەدا بۆ دیفاع لە مافەکانی پەنابەران و کۆچبەران) کە ماوەیەکە حزبە راسیستەکانی نزیک لە ترەمپ بیری جیاکاری لە ناو خەلکی کەنەدی دەورژێنن بۆیە زۆر بەی سیمنار و کۆبوونەوەکان ئەم چواچێوەیەی لەخۆ گرتبوو.
‎خاڵە بە هێزەكانی ئەم كۆنفرانسە ئەوانە بوو:
‎١- بەشداری وەزیری کۆچ و کۆچبەران و ڕەگەزنامەی کەنەدا بەرێز( Marc Miller ) لە یەکێک لە کۆبوونەوە گشتیەکان کە تێیدا باسەکی تێر و تەسەلی لە سەر کارنامەی کابنەکەی خۆی کرد وە دواتر جوابی چەندین پرسیاری ئامەدەبوانی دایەوە کە ئەندامێکی فدراسیۆن بەشداری کرد بە چەند پرسیارەک و ئەويش وەلامی پێوستی دایەوە.
‎٢- دانانی بەرنامەیەکی خێراتر بۆ هێنانی خەلکی پەنابەری فەلەستینی و لوبنانی و سودانی.
‎٣- ئیش کردن لەسەر ئەو لەمپەرانەی کە کەیسەکانی ووڵاتانی ئەفەریقا زیاتر لە ٧ساڵ تاخر دەکەن.
‎٤- راگرتن و دەست بەسەراگرتنی کاتی لە زیندانەکانی کەنەدا بۆ ئەو پەنابەرانەی کە بە رێگەی نا ئاسایی دەگەنە کەنەدا بە تایبەت ئەوانەی کە دۆکیمێنتیان پێ نابێت.
‎٥- داوا لە کۆمنتیەکان کرا دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە بەرامبەر بەو میدیا و لایەنانە کە دەبنە هۆی درووست بوونی رق و کینە بە رامبەر بە پەناهندە و کۆچبەران لە کەنەدا.
‎٦- دانانی سیستمەکی باشتر بۆ دیفاع لە مافی کرێکارانی کۆچ کردوو.
‎٧- دژە وەستانەوە بەرانبەر گێچەلی سێکسی بە ژنان و هاورە گەز بازەکان لە شوێنی کار و گشتیدا.

هەروەها لەکۆتایدا تیمی فدراسیۆن توانتان دوو نامە بگەیەننە دەستی وەزیری کۆچ و کۆچبەران ،
یەکەمیان نامەی پشتیوانی بوو بۆ چالاکوانەکی ژنان کە چەند ساڵە لە ووڵاتی ئوردن پەناهندەیە و پێوستە بە زووترین کات بگاتە کەنەدا.
دووەمیان داواکاری و بەدواچوون بۆ چەندین کەیسی هاڵواسراو لە ناو کەنەدا، جێی خۆش حالییە وەریان گرت و ووتیان بە جدی بە دواچوونیان بۆ دەکەن.

‎جەلال سەعید
‎بەرپرسی فدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە كەنەدا
28-11-2024

پۆستی پەیوەندیدار

فیدراسیۆن ئاماری پەنابەران بۆ ساڵی 2023 بڵاو دەکاتەوە

admin

ئاوارە عێراقیەکان پێویستیان بە یارمەتیەکی ئینسانی گەورەیە!

admin

با پێکەوە بۆ پشتیوانی لەخواستە ڕەواکانی مامۆستایان و وانەبێژان لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەندەن بەشداری بکەین.

admin

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە